هەرێم کەمال ئاغا: کورد نابێت ببێتە بەشێک لە کێشەی نێوماڵی شیعە

ههرێم كهمال ئاغا، سهرۆكى فراكسیۆنى یهكێتى له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: کورد نابێت ببێتە بەشێک لە کێشەی نێوماڵی شیعە، دەبێت چاوەڕێ بکات ڕێکبکەون، پاشان بچێتە گفتووگۆوە لەگەڵیان، جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە ڕۆیشتنی کورد بە پەرتەوازەیی بۆ بەغدا، زەرەر بەداهاتووی دەگەیەنێت.
هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەرکردايەتی يەکێتی و کانديدی دەرچوو بۆ پەرلەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمريکای راگەياندووە: “ناکۆکی نێو ماڵی شیعە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر کۆی پرۆسەی سیاسی عێراق، چونکە ئەوان حکومەت پێکدەهێنن، پێکهێنانی حکومەت دوادەکەوێت”.
جەختیشیکردەوە “مەسەلەی چەکدار و ئەجێندای دەرەکی وایکردووە ئابووری و توانا مرۆییەکانی عێراق بەهەدەر بدرێت”.
هەرێم کەمال ئاغا ڕوونیشیکردەوە: کورد و سونە نایانەوێت ببنە بەشێک لە کێشەی نێوماڵی شیعە، گەر ببنە بەشێک لە کێشەکان، بۆ داهاتوویان باش نابێت.
سەرکردەکەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد: شیعە دەوڵەت و مەرجەعیەتی هەیە، بۆیە کێشەکانی چارەسەر دەبن، بەڵام کورد پەرتەوازە و نایەکڕیزە، گەر نێوماڵی خۆی یەکنەخات، مەترسی لەسەر ئایندەی دروست دەبێت، وتیشی”کۆچی بەکۆمەڵی خەڵک، بێ هۆکار نییە، هۆکارەکەی نادادپەروەریە، نەبوونی سەرچاوەی بژێوی و کارو پەرتەوازەییە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



