وادەی دابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەكان لە SNNەوە بزانە

0
1706

SNN-عەلی حەمە سەعید

تا ئێستا مووچەی مانگی ڕابردووی لیواهاوبەشەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم دابەشنەكراوە، بەڵام بەرپرسێكی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایكرد كە هەموو ئامادەكارییەكان تەواو بوون بۆ ئەوەی لە ڕۆژی سێ‌ شەممەی ئەم هەفتەیە دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەكان.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەهۆی ئەوەی مانگانە بەشێك لە پارەی مووچەی لیواهاوبەشەكان لە لایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە دابیندەكرێت بۆیە مانگانە ناتواندرێت لەگەڵ مووچەی وەزارەتەكانی دیكەی حكومەتی هەرێم مووچەی لیواهاوبەشەكانیش دابەشبكرێت و بەوهۆیەوە دوادەكەوێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستا پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی لیواهاوبەشكان لەبەردەستدایە و هەموو ئامادەكارییەك كراوە كە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا بەدیاریكراوی ڕۆژی سێ‌ شەممە مووچەی مانگی 10ی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بكرێت.

لەلایەكی دیكەوە بەرپرسێكی باڵای لەوەزارەتی دارایی ئەوەی بۆ SNN دوپاتكردەوە كە لە ڕۆژی پێنج شەممە 25/11/2021 دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت و مووچەی ئەم مانگەش بە بێ‌ لێبڕین دەبێت و ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this