چاككردنەوەی كامێراكانی هاتووچۆ بە كۆمپانیا دراوە و داهاتەكەشیان هەرلای حكومەت دەمێنێتەوە

کامێرەی هاتووچۆ
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی چەند رۆژێكە پرسی پێدانی كامێراكانی خێرایی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بە كەرتی تایبەت هاتووەتە ئاراوە، بەڵام بەرپرسیكی هاتووچۆی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات ئەو بابەتە زۆر گەورە كراوە و هیچ شتێكی نوێ ڕووی نەداوە چونكە پێشتریش چاككردنەوە و ڕێكخستنەوەی كامێراكان لەلایەم كەرتی تایبەتەوە بووە بەڵام كۆكردنەوەی داهاتەكانیان لەژێردەستەڵاتی حكومەتدا بووە و هەرواش دەمێنێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسیچكی هاتووچۆی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بابەتی پێدانی كامێرانی هاتووچۆی خێرایی بە كۆمپانیای كەرتی تایبەت بابەتێكی نوێ نییە و ناوبەناو لە ڕاگەیاندنەكان و پەرلەمانتارانەوە دەخرێتە بەرباس بەڵام بە دڵنیاییەوە تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییەكی نوێ نەهاتووەتە ئاراوە، چونكە هەر لە سەرەتای بەكارهێنانی كامێرەکانی هاتووچۆ تا ئێستا رێكخستنەوە وچاككردنەوەی كامێراكان دراوە بە كەرتی تایبەت و كەسانی شارەزا بەو كارە هەستاون.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆكردنەوەی داهات و تۆماركردنی سەرپێچی شۆفێران پەیوەستە بە حكومەتی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم و هیچ هەنگاوێك نەنراوە كۆكردنەوەی داهاتی كامێران بدرێتە كۆمپانیای كەرتی تایبەت، چونكە تا ئێستا هیچ گرفتێك لە كۆكردنەوەی داهاتی كامێران نەهاتووەتە ئاراوە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ سەركەوتووبوون لە بەكارهێنانی كامێراكانی هاتووچۆ.
ئەو بەرپرسەی هاتووچۆی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەم بابەتەدا هەڵەتێگەیشتنێك هەیە چونكە وابڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زیاد لە 220 كامێرای دیاركردنی خێرایی لەلایەن كۆمپانیایەكی تایبەتەوە دابندرێن كە ماوەیەكی زۆرە پلانیان بۆ دانراوە بەڵام دواجار كارپێكردن و كۆكردنەوەی داهات هیچ پەیوەندی بە كۆمپانیاوە نابێت.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی هاتووچۆی هەرێم لەكاتێكدایە كە (عەلی حەمە ساڵح) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات كە حكومەت بە نیازە كامێراكانی هاتووچۆ بداتە كەرتی تایبەت و لەلایەن كۆمپانیای ئەهلییەوە سەرپەرشتیبكرێن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


