کۆمسیۆن: تانەکان کاریگەری زۆریان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەبووە

سندوقی هەڵبژاردن
SNN
ئەندامێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند: تانەکان کاریگەری توندیان لەسەر ئەنجامەکان هەبووە.
عیماد جەمیل موحسین ئەندامی دەستەی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن بە میدیای فەرمی حکومەتی عێراقی ڕاگەیاند: دەکرێت تانەکان پێنج تا شەش کورسی گۆڕانکاری لە هەندێک پارێزگای وەک بەغدا و بابل و هەولێر و نەینەوادا دروستبکەن، کۆمسیۆنیش ئامادەیە ئەنجامەکان ڕابگەیەنێت دوای ئەوەی دادوەری بڕیار لەسەر هەموو تانەکان دەدات”.
وتیشی: “ڕاگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکان دوو ڕۆژ دوای ئەوە دەبێت کە دەسەڵاتی دادوەری بڕیاری دوا داواکاری بدات”.
ئاماژەی بەوەکرد: “داواکارییەکان کاریگەری توندیان لەسەر ئەنجامەکان هەبووە، چونکە وێستگەکان لەلایەن دادوەرییەوە هەڵوەشاوە ژمارەی کورسیەکانیان گۆڕیوە، بەڵام ئەنجامەکانی کۆتایی تەنها کاتێک چارەسەر دەکرێن کە رابگەیەنرێت”.
وتیشی: “دادگای فیدراڵی ناوی براوەکانی هەڵبژاردن پەسەند دەکات، بەڵام دەستەی دادوەری تانەکان پەسەند دەکات”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


