
SNN
مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی لە روونکردنەوەيەکدا بڵاويکردەوە: داوا لە خوێندکاران دەکەین رێگه نه‌دەن کە گردبوونەوە و نارەزاییەکانیان به لاڕێدا ببرێت و بۆ مه‌رامی تر به‌كار بهێنرێت، داواش له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین چاوكراوه بن له به لارێ‌دا بردنی خۆپیشاندانی خوێندكاران.
دەقی روونکردنەوەکە:
له سه‌ره‌تاى ده‌ست پێكردنی ناره‌زایی به‌شێك له خوێندكارانی زانكۆی سلێمانییه‌وه وه‌ك مه‌ڵبه‌ندى رَِیكخستنی سلێمانی پشتگیریی تەواوی ماف و داوا رەواکانی خوێندكارانمان كردوه.ئیداره‌ى به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆشمان ئاگادار كردوه كه ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی پێشوو هاوكاریان ده‌بین له دابینكردنی پێداویستی به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆكان ،به تایبه‌تیش زانكۆی سلێمانی .
لێره‌وه جارێكی تر پشتگیری خۆمان بۆ داوا رەواکانیان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و داوایان لێدەکەین رێگه نه‌دەن کە گردبوونەوە و نارەزاییەکانیان به لاڕێدا ببرێت و بۆ مه‌رامی تر به‌كار بهێنرێت كه له كۆتاییدا نەک هەر به قازانجی ئه‌وان ناشكێته‌وه،به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه له ڕه‌وایه‌تی داواكانیان كه‌م ده‌كاته‌وه .
داواش له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین كه وێڕاى پاراستنی گیانی هه‌موو لایه‌ك چاوكراوه بن له به لارێ‌دا بردنی خۆپیشاندانی خوێندكاران.
به پێویستی ده‌زانین بە بیری هه‌موو لایه‌كی بهێنینه‌وه کە خوێندکاران و هیزە ئەمنییەکان بە رۆلە و کچ و کوری خۆمان دەزانین و ئازار دانی هەر لایەک لە لایەکەیترەوە بە ئازاردانی هەموو خەلکی شار دادەنێین و هەروەها ڕووكردنه بیناى مه‌ڵبه‌ند و دامودەزگا حزبی خزمەتگوزارییەکان و هه‌وڵی زیان پێگهیاندنىان نە ئێستا و نە لەرابوردوشدا هیچ ده‌سكه‌وتێكی پیشه‌یی بۆ کەس نەبووە و بە دڵنیایشەوە بۆ خوێندکارانیشی نابێت، بهلّكو ته‌نها ئارامی شار ده‌شێوێنێت و ناوبانگی توێژى ڕۆشنبیریى خوێندكاران له كه‌دار ده‌كات .
مه‌ڵبه‌ندى رێكخستنی سلێمانی ( ى.ن.ك) ان
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


