ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزيران کۆدەبێتەوە و خۆپيشاندانی خوێندکاران تاوتوێدەکات

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران
SNN
بڕيارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزيرانی حکومەتی هەرێم کۆببێتەوە و تاوتوێی خۆپيشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی خوێندکاران بکات و لە بەرژەوەندی ئەوان بڕياربدات.
دوێنێ، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای حزبەکەی وتی: “سبەی چوارشەممە (24/11/2021) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و بەشێکی گرنگی ئەجێندای کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردوی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان”.
هاوکات ئەوەی خستەڕوو: “هەموو هەوڵەکان بە ئاڕاستەی ئەوەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە بەرژەوەندی خوێندکاران بڕیاربدات کە داواکاری سەرەکی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندنە”.
لە چەند رۆژی رابردوودا خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایانکرد دەرماڵەيان بۆ خەرجبکرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


