
SNN
شارەزايەکی بواری کەشناسی رايگەياند: “لە رۆژی چوارشەممەوە کاريگەری ئەو شەپۆلە سەرماوسۆڵە و بەرفربارينەی چەند رۆژێکە وڵاتانی ئەوروپا ی گرتووەتەوە دەگاتە هەرێم”.
سيروان ساڵح شارەزای کەشناسی لە پۆستێکيدا بڵاويکردووەتەوە: “ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی کاریگەری تۆپەڵە هەوایەکی ساری جەمسەری باکوور بەفرێکی زۆر سەرمای توند زۆربەی وڵاتانی ئەوروپای گرتۆتەوە و بەشێک لەو کاریگەریە گەیشتۆتە ناوچەشاخاوییەکانی وڵاتی تورکیاو باکووری کوردستان”.
وتيشی “پێشبینیی دەکەین له ڕۆژی چوارشەممەوە بە زۆریش کاتەکانی ئێوارە بەفربارین و سەرمای توند ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی باکووری پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و سلێمانی بکرێتەوە، لە هەندێك ناوچەی شاخاوی بە زۆریش زنجیرە چیا سنوریەکانی حەساڕۆست و سیدەکان و قەندیل و حاجی عومران و سەرجەم چیاکانی دەوروبەریان ئەگەر هەیە زیاتر له (50 سانتیمەتر) بەفر ببارێت. هەروەها پێشبینیی بەفربارین دەکەین بۆ زنجیرە چیاکانی ماوەت و چوارتا و پێنجوێن و زنجیرە چیای سورێن و شاهۆ و زنجیرە چیای داڵەهۆ و ئەگەر هەیە لەم زنجیره چیایانەش زیاتر لە 20 سم بەفر ببارێت” .
راشيگەياندووە: “بەهۆی ئەگەری بەفربارینی زۆرەوە پلەکانی گەرمی بە ڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزن و ڕۆژی چوارشەممە تا هەینی پلەکانی گەرمی لە ناوچە شاخاوییەکان دەچنە ژێر سفری سەدییەوە و لە ناوچەکانی سنوری شاخاویش لە کاتەکانی شەو دەچنە ژێر سفری سەدییەوە”.
سەبارەت بە بارانبارینیش سيروان ساڵح ئاماژەی بەوەکردووە: “پێشبینیی باران بارینی باش دەکرێت بۆ تەواوی ناوچە کوێستانییەکان و ئەگەری نێوان ( 15 تا 30 ملم ) باران هەیه لە هەرسێ پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک، هەروەها له بەشێکی ناوچەکانی گەرمیانیش بڕی بارانەکە باش دەبێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


