
SNN
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا داوای لە حکومەتی بەریتانیا کرد کە رێگایەکی یاسایی لە سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتە بکاتەوە تا کۆچبەران ناچارنەبن ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە و بە بەلەمی بچووک لە کەناڵی ئینگلیز بپەڕنەوە.
ژێراڵد دارماینین وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند: “دەبێت بەریتانیا رێگایەکی یاسایی بۆ کۆچبەران بکاتەوە، ئەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت داوای مافی پەنابەرێتی بکەن هیچ بژاردەیەکی دیکەیان نییە جگە لە پەڕینەوەیان لە کەناڵەکە”.
ناوبراو دەڵێت رۆژی یەکشەممە لەگەڵ ژمارەیەک وەزیری ئەڵمانیا و هۆڵەندا و بەلجیکا کۆدەبێتەوە بۆ قسەکردن لەسەر قەیرانی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیز.
لەلایەکی دیکەوەی بەرپرسانی فەرەنسا داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە پرسی کۆچبەران لە بەریتانیا کردووە کە پرۆسەی وەرگرتنی داواکاری مافی پەنابەرێتی کۆچبەرەکان لە باکووری فەرەنسا ئەنجام بدەن، پێش ئەوەی کۆچبەرەکان خۆیان بگەیەننە بەریتانیا.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش



