چەند بڕیارێکی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەرژەوەندی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئاشکرا دەکرێت

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە دووڕۆژی ڕابردوودا بافل جەلال تالەبانی لەگەڵ نوێنەری زانكۆ و پەیمانگاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە كۆبوویەوە و لەنزیكەوە گوێی بۆ داخوازی و گرفتەكانیان گرت، دواجار لەبری ئەوەی حكومەت گرفتەكانیان بۆ چارەسەر بكات، ناوبراو بڕیاریداوە كە چارەسەری كەموكورتی و پێداویستیەكانی سەرجەم بەشەناوخۆیەكانی خوێندكارانی سنوری سلێمانی و دەوروبەری لە ئەستۆ بگرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، پەرۆشی بافل جەلال تاڵەبانی تەنها لەوەدا نەبوو كە لە نزیكەوە لەگەڵ خوێندكاران كۆببێتەوە و گوێ لە داخوازی و گرفتەكانیان بگرێت، بەڵكوو بەكردار بڕیاریشیداوە كە بە تەرخانكردنی بودجەیەكی تایبەت لەسەر ئیدارەی گشتی یەكێتی پێداویستی بەشەناوخۆییەكانی خوێندكاران دابین بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای چارەسەركردنی گرفتی بەشەناوخییەكانی خوێندكاران بڕیاریشدراوە، كە هەر پێداویستەیەكی بەشەناوخۆییەكان گرفتی هەبێت یاخود كەموكورتییان هەبێت پڕبكرێنەوە بەجۆرێك كە لە ئاست پێداویستییەكانی خوێندكاراندا بێت.
ئەو سەرچاوەیەی SNNجەختی لەوەشكردەوە، كە بافل جەلال تالەبانی ئەوەی بۆ خوێندكاران دووپاتكردووەتەوە كە لەهەركات و لەهەر شوێنێك خوێندكاران پێیان خۆشبێت و پێویست بكات ئامادەیە لەگەڵیاندا كۆببێتەوە و گوێ لەداواكاری و داخوازییەكان بگرێت و ئەوەی بە یەكێتی و تیمی یەكێتی لە حكومەت بكرێت بۆچارەسەری گرفتی خوێندكاران ئەنجامی دەدەن.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش



