شادی نەوزاد: پێم سەیرە کەسێکی وەک هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتارە

شادی نەوزاد
SNN- عەلی حەمە سەعید
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان پێی وایە قسەکانی هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی لە بارەی داهاتی سلێمانی، تەنها گوتارێکی پۆپۆلیستییە و لە پێناو خۆ دەرخستندایە، چونکە وەک ئەندامێکی لیژنەی دارایی هەموو داتاکانی لە بارەی داهاتەکانەوە لەبەردەستدایە، دەشڵێت، پێی سەیرە کە کەسێکی وەک هێڤیدار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانە.
شادی نەوزاد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ SNN رایگەیاند: “من پێم سەیرە کە هێڤیدار ئەحمەد گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی کە ئەبێت بەشێک بێت لە تەوەرە پۆپۆلیستیەکەی کارکردن لە سەر بابەتێک کە فەوزایەک دروست بکات بۆ ئەوەی خۆی هەبێت، چوونکە تائێستا نەیتوانیوە لەسەر بنەمای شتی دیکە بوونی خۆی بسەلمێنێت، لە ناو حزبەکەی و لە ناو جەماوەریشدا”.
وتیشی: “بۆیە هێڤیدار ئەحمەد، پەلاماری هەموو شتێک دەدات و پەنا بۆ هەموو رێگەیەکی پۆپۆلیستی دەبات بۆ خۆدەرخستن، بۆ نمونە هەڵبەستنی درۆ و بوختان و تۆمەتی نەشیاو”.
جەختیشی کردەوە، “ئەوەی کە هێڤیدار ئەحمەد دەیکات بۆ من جێی سەرنجە لە رووە دەروونیەکەشیەوە، چوونکە هەموومان ئەوە دەزانین کە کاتێک مرۆڤێک بێهیوادەبێت لە هەموو شتێک، پەلاماری کۆمەڵێک شت دەدات کە رەنگە لە ناخەوە خۆیشی باوەڕی پێی نەبێت، هەموو ئەو کەسانەی کاتێک تۆمەت دەخەنە پاڵ ناوچەی سلێمانی لەبارەی نەگەڕانەوەی داهاتەکەی بۆ حکومەت، بەڕاستی ئەم جۆرە لێدوانانە دەمانگەیەنێتە ئەو پرسیارەی کە ئایا کەسیکی وەک هێڤیدار ئەحمەد ئایا لە ناخەوە بەتەواوەتی رووخاوە و دەزانێت کە داهاتوویەکی سیاسی نییە، ئەگەر کەسێکی سیاسی بووایە دەیتوانی بە شێوازیکی تر کار لەسەر بونیاتنانەوەی خۆی بکات، نەک ئەوەی بێت تۆمەت بۆ پارێزگایەکی هەرێم دروست بکات”.
راشیگەیاند: هێڤیدار ئەحمەد ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانە و بەشی زۆری ئەو داتایانەی کە لە بەردەستی پەرلەماندایە، لەبەردەستی ئەویشدایە، بۆیە دەزانێت کە داهاتەکان چۆن کۆدەکرێتەوە، لەبەر ئەوەش لە کاتێکدا ئەو ئەندامی لیژنەیەکی پەیوەندیدارە و بەو جۆرە تۆمەت ببەخشیتەوە ئیتر ئێمە چی پێ بڵێین؟ ئەو خۆی باوەڕی بە قسەکانی نییە.
لەکۆتاییشدا وتی: هێڤیدار ئەحمەد وەک لە وەڵامەکەشیدا بۆ روونکردنەوەکانی پەرلەمانتاران کاروان گەزنەیی و شیرین یونسدا بەدی دەکرێت، هێندە بچوک بیر دەکاتەوە و هێندە بچوک دەست بۆ هەندێک بەهای کۆمەڵایەتی دەبات، کە بە راستی پێم سەیرە کە ئەو ئینسانە ئەندامی پەرلەمانە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


