لێدوانی ئه‌ردۆغان لەبارەى دابەزینی بەرچاوی نرخی لیرە و دابەزینی ڕێژەی سوود

ئەردۆغان
SNN
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا له‌باره‌ی سوودی بانكی له وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: “تا به‌ر له هه‌ڵبژاردن ده‌بینین كه سوود داده‌به‌زێت، به‌هۆی دابه‌زینی سوودی به‌رز كه نرخی دراو ده‌جووڵێنێت، نرخی دراویش چاك ده‌بێت، ئه‌مه هه‌ڵاوسانیش ده‌گرێته‌وه”.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداریی له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی هاوبه‌شی كه‌ناڵی ته‌ره‌ته كرد.
له‌باره‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی وڵاته‌كه‌ی تا كۆتایی ساڵ، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: “چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه كه بگاته له‌سه‌دا %10 پێشبینی ئێمه لانی كه‌م له‌سه‌دا %10یه به‌ڵام ره‌نگه زیاتر بێت”.
سه‌باره‌ت به سوودی به‌رزی بانكیش، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: “سوود هۆكار و هه‌ڵاوسان ئه‌نجامه، له ئێستادا سوود داده‌به‌زێنین و پشتیوان به‌خودا هه‌موو پێكه‌وه ئه‌وه ده‌بینین كه هه‌ڵاوسانیش داده‌به‌زێت”.
وتیشی: “به‌ره‌وڕووی هه‌ڵبه‌ز و دابهزپێكردنی نرخی دراو-سوود بووینه‌ته‌وه.هه‌ر بۆیه ته‌نها ئێمه ده‌توانین ئه‌مه رابگرین. رێگه ناده‌ین گه‌شه‌كردن ناسه‌قامگیر بكه‌ن و ئێمه له‌م پێچهش ده‌رده‌چین”.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بانگهێشتی وه‌به‌رهێنانی بیانی بۆ وڵاته‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند: “كاتی ئه‌وه‌یه وه‌به‌رهێنه‌رە بیانییه‌كان وه‌به‌رهێنانی درێژ مه‌ودا بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی وه‌به‌رهێنانی درێژ مه‌ودایان له توركیا كردووه هه‌میشه له قازانجدا بوون و ده‌بن”.
سه‌باره‌ت به‌و مۆدێله‌ی ئابوورییش كه له ئێستادا په‌یره‌وی ده‌كه‌ن، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: “له‌رێگه‌ی مۆدێلی نوێی ئابوورییه‌وه، دژی ئه‌و پاره‌یه ده‌وه‌ستینه‌وه كه سوودی به‌رز رایده‌كێشێت. له‌رێی سوودی نزمه‌وه پشتیوانی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده ده‌كه‌ین”.
سه‌ركۆماری توركیا دواتر هاته سه‌ر باسی هه‌نارده‌ی وڵاته‌كه‌ی و رایگه‌یاند: “لهههناردهدا له دۆخێكی زۆر باشداین. له ئێستادا بۆ 215-220 ملیار دۆلار هه‌ڵكشاوه، تا كۆتایی ساڵ بۆ سه‌روو 220 ملیار هه‌ڵده‌كشێت. ئه‌مانه ژماره‌ی پێوانه‌یی توركیان”.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان واده‌یه‌كی بۆ دابه‌زاندنی زیاتری سوودی بانكی دانا و رایگه‌یاند: “تا به‌ر له هه‌ڵبژاردن ده‌بینین كه سوود داده‌به‌زێت، به‌هۆی دابه‌زینی سوودی به‌رز كه نرخی دراو ده‌جووڵێنێت، نرخی دراویش چاك ده‌بێت. ئه‌مه هه‌ڵاوسانیش ده‌گرێته‌وه”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



