بەهۆی پشتگوێخستنی كەرتی تەندروستی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە، هەڵوێست وەردەگیرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر ئەو پشتگوێخستنەی كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە لە ئاست كەرتی كەرتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەدیدەكرێت، وەك هەڵوێت وەرگرتنێك ماوەی دوو هەفتەیە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی ناچنە ناو كۆبوونەوەكانەوە و داوادەكەن گرفتەكانی كەرتی تەندروستی سنوورەكە چارەسەربكرێن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستییەوە دەست SNN كەوتوون ئەوەخراوەتە ڕوو، كە بەهۆی ئەو نادپەروەری و پشتگویخستنەوەی بەدیدەكرێت لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە لەبەرامبەر بە كەرتی تەندروستی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین، ماوەی دوو هەفتەیە هیچ بەڕێوەبەرێكی گشتی تەندروستی لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین نەچوونەتە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزارەت ئەو بەڕێوەبەرە گشتیانە ئەندامی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستین.
ئاماژەی بەوەشكرد، گرفتەكە زیاتر لە پشتگوێخستنی وەزارەتی تەندروستییە لە ڕووی دابینكردنی دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەكان و هەروەها دابیننەكردنی بودجەی پێویست بۆ پرۆژەكانی كەرتی تەندروستی و دروستكردنی گرفت بۆ ئەو كۆمپانیایانەی كە دەرمان بۆ نەخۆشخانەكانی سنوورەكە دابیندەكەن بەجۆرێك كە پارەی پێویستیان بۆ دابینناكرێت لەبەرامبەر ئەو دەرمان و چارەسەریانەی بۆ كەرتی تەندروستی دابینی دەكەن.
هەر لە زانیاریەكاندا ئەوەش هاتووە، كە ئەم نیگەرانی و بەدەمەوەنەهاتنەی وەزارەتی تەندروستی بۆ كەرتی تەندروستی لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین گەیەندراوەتە (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بۆیە لەهەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكەدان، بەڵام تا ئەوكاتەی هەڵسوكەوتی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ كەرتی تەندروستی سنوورەكە گۆڕانكاری بەسەردا نەیەت بایكۆتكردنی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزارەت بەردەوامی دەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


