
لۆگۆی وەزارەتی کارەبا
SNN
وەزارەتی کارەبای هەرێم رايگەياند: “بەهۆی زيادبوونی خواست لەسەر کارەبا و هاتنی شەپۆلی سەرما و سۆڵە ماوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە 12-10 کاتژمێر کەمبووەتەوە”.
وەزارەتی کارەبا لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: هاووڵاتیانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە بە هۆی هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا بۆ 6000 مێگاوات و هاتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆلە، ماوەکانی پێدانی کارەبا بۆ 10-12 کاتژمێرێک کەم بووەتەوە.
راشيگەياند: ئەمە لە کاتێکدا ئێستا توانایی بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا 2800 مێگاواتە.
دەشڵێت “وەزارەتی کارەبا کار بۆ گەڕاندنەوەی دوو یەکەی وێستگەی هەڵمیی خەبات دەکات و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی کارەبا دەگەڕێتەوە و تا ئاستێک دۆخی کارەبا باشتر دەبێت”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
23 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
23 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23 hours لهمهوپێش



