لیوا قارەمان كەمال: لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق لەهەوڵداین بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی

SNN-عەلی حەمەسەعید
جێگری سەرۆكی ئەركانی پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەكات شێوازی هێرشەكانی تیرۆریستانی داعش گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و بەشێوەی پارتیزانی هێرش دەكەنە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و گوندنشینانی سنورەكە، ئەوەش لە ئەنجامی دروستبوونی بۆشاییەكی ئەمنییە لەو ناوچانە، بەڵام لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق هەماهەنگی تەواومان دەستپێكردووە بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەو سنورە دروست بووە.
لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆكی ئەركانی پێشمەرگە بە SNNی راگەیاند: ماوەی چەند رۆژێكە تیرۆریستانی داعش هێرش و پەلاماردانەكانیان بۆ سەر هیزەكانی پێشمەرگە و گوندنشیانی كورد لە نزیك سنورەكانی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە چڕكردووتەوە، بەڵام شێوازی هێرشەكانیان گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە و لە شێوەی پارتیزانیدا كردەوە تیرۆریستییەكانیان ئەنجامدەدەن، ئەوەش لە ئەنجامی دروستبوونی بۆشاییەكی ئەمنی لەو سنورانەی كە داعش دەستیكردووە بە پەلاماردان.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا حكومەتی عێراقی نەیتوانیوە ئەو بۆشاییە ئەمنییە پڕبكاتەوە كە دروستبووە لەگەڵ ئەوەشدا رێگەی نەداوە كە هێزەكانی پێشمەرگە كۆنترۆڵی ناوچەكە بكەن و نەهێڵن هیچ بۆشاییەكی ئەمنی دروست ببێت، بۆیە ئەم هێرشانەی داعش بووەتە هۆی ئەوەی زیاتر هەماهەنگی لەنێوان حكومەتی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە دروست ببێت، بەتایبەت كە وەزارەتی پێشمەرگە شاندێكی هەیە كە هەمیشە لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عێراق كۆبوونەتەوە باسی پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەیان كردووە.
جێگری سەرۆك ئەركانی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا هەولەكانمان چڕكردووەتەوە و لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق لەهەوڵداین بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی دروست بووە، چونكە هێشتنەوەی دۆخەكە بەم جۆرە لە زیانی هەردوولاماندایە و دەبێت هەماهەنگی تەواو لەنێوانماندا هەبێت بۆ كۆتایی هینان بەو هێرش و پەلاماردانەی كە ماوەی چەند ڕۆژێكە تیرۆریستانی داعش دەستیان پێكردووەتەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



