
كۆبوونهوهى بافڵ جهلال تاڵهبانى لهگهڵ خوێندكارانى زانكۆى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا لە رێگەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم کار بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکاران بکات، بڕیاریشیدا ھەموو داواکاری خوێندکارانی 27 زانکۆ و پەيمانگا جێبەجێ بکات.
بەپێی زانيارييەکانی SNN: بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ماوەی زیاتر لە 12 سەعات لەگەڵ سەرجەم نوێنەری خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی 14شار و قەزا و ناحیە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوەوە و دوای گوێگرتن لە داواکاری ھەموویان، بڕیاریدا سەرجەم داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات.
هەروەها، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا لە رێگەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم کار بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکاران بکات و بڕیاریشدا بێ بەرامبەر پاس بۆ گواستنەوەی خوێندکارانی دەرەوەی شار و بەشەناوخۆییەکان دابین بکات، بڕیاریشیدا سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی بەشەناوخۆییەکان بە ئینتەرنێتیشەوە بۆ خوێندکاران دابین بکات.
یەکێکی تر لە بڕیارەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی دوورخستنەوەی دەستی حزبە لە زانکۆ و پەیمانگاکان، دڵنیایشیدا بە خوێندکاران کە کوالێتی خوێندن بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی ھۆشیار و داھێنەر باشتر بکرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



