
عەلی حەمەسەعید-SNN
دوای ئەوەی بۆماوەی چەند ڕۆژێک دواکەوت ئێوارەی ئەمڕۆ بەغدا 200 ملیار دینارەی ڕەوانەی هەرێم کرد و دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان خێراتر دەکرێت.
بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 6-12-2021 وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی خەرجکردنی بڕی 200 ملیارەکەی هەرێمی دەرکرد.
وتیشی: “وابڕیارە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێت”.
پێشتر فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاندبوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەکە داوە و رێکارەکان بۆ ناردنی ئەو پارەیە دەستیان پێکراوە و لەگەڵ کۆتاییهاتنی رێکارەکان پارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


