
SNN
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رايگەياند: لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاگادارکراونەتەوە لەوەی بەناوی مامەڵە و دابینکردنی مووچە و هاوکاری بۆ کەمئەندامان چەند کەسێک پارە لە خەڵک وەردەگرن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێریی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە: له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی زانیاریيان پێداوين، كه كه‌سێك یان زیاتر له شاری سلێمانی، به‌ناوی مامه‌ڵه و ته‌رخانكردنی مووچه و هاوكاری بۆ كه‌مئه‌ندامان و چاودێریی خێزان، سودیان له دۆخی خراپی دارایی خه‌ڵك و ساده‌یی هەندێك له هاووڵاتییان وه‌گرتووه و به به‌ڵێنی درۆ و چه‌واشه‌كاری پارەیان له خه‌ڵكی وەرگرتووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی یان راییكردنی هه‌رجۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك، به هیچ جۆرێك فریوی كه‌س نه‌خۆن و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به فه‌رمانگه‌كانیانه‌وه بكه‌ن و له ڕاستی و دروستی هه‌ر قسه و قسه‌ڵۆكێك بكۆڵنه‌وه.
چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە: “به‌هیچ جۆرێك له هیچ ڕێگه‌یه‌كه‌وه هیچ جۆره مووچه و هاوكارییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ناوی چاودێریی خێزان یان كهمئهندانهوه بۆ ماوه‌ی 8 ساڵه بۆ هیچ كه‌س نه‌كراوه و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه هه‌موو جۆره ته‌رخانكردنێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ڕاگیراوه”.
بەڕێوبەرايەتييەکە داوا لە هاوڵاتییانیش دەکات: پاره‌ی خۆیان به فیڕۆنه‌ده‌ن و نه‌یكه‌نه ده‌ستی ئه‌و ساخته‌كارانه‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش له‌مباره‌یه‌وه كه‌وتووه‌ته هه‌ڵه‌وه، ئه‌وه ده‌توانێت به تۆماركردنی سكاڵا مافی خۆی وه‌ربگرێته‌وه و زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه بداته ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، تا ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش



