
SNN
وەفدێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو بەغدا بەڕێکەوت بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ئێستای ئەو ناوچانەی کە داعشی تێدايە.
وەزارەتی پێشمەرگە رايگەياند: “سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بە مەبەستی دوو کۆبوونەوەی جیای سەربازی و هەواڵگری، شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، بەسەرۆکایەتی فەریق جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری گشتیی وەزارەت، بەرەو بەغدا بەرێکەوتن”.
ئاماژەی بەوەشکرد: بڕیارە لەگەڵ گەیشتنی شاندەکە، دوو کۆبوونەوەی جیا لەگەڵ هەریەک لە نێوان هەواڵگری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و هەواڵگری بەرگری عێراق لە فەرماندەیی ئۆپەراسێۆنە هاوبەشەکان بەڕێوەبچێت.
راشيگەياند: لەکۆبوونەوەیەکی تریشدا، بڕیارە لە ناو وەزارەتی بەرگری عێراق، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ئێستای ناوچەکە و مەترسیەکانی تیرۆریستان، هەنگاوەکان لەبارەی چارەکردنی کێشەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە، بۆ بەیەکەوە رۆڵ بینین لە راوەدوونان و تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش، کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەمینداری گشتی وەزارەت و ئەمینداریەتی گشتی بەرگری بەغدا بەڕێوەبچێت.
کۆبوونەوەکانی نێوان پێشمەرگەو بەرگری بەردەوامی هەیە و هەردوولا بە ئامانجی بنبڕکردنی تیرۆریستان و پڕکردنەوەی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە، لەگفتوگۆدان، هاوکات تاوتوێکردن و بەکردەیی کردنی ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە سوپا لەئەولەویەتی گفتوگۆکاندایە.

More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش



