بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی: بۆ ساڵی داهاتووش حكومەتی هەرێم پرۆژەیاسای بودجەی نابێت

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات: ئەو زانیاریی و داتایانەی كە دەبنە بنەما بۆ داڕشتنی پرۆژەیاسی بودجە لەلایەن چەند كەسێك لە ئەنجومەنی وەزیران دەستیانبەسەردا گیراوە و ناهێڵن كەسی دیكە دەستیان بەو زانیارییانە بگات بەتایبەت لەڕووی داهاتی نەوت و گرێبەستە نەوتەییەكان و ڕێككەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر، بۆیە بەدڵنیاییەوە ساڵی 2022 حكومەتی هەرێم پرۆژە یاسای بودجەی نابێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵی ڕابردوو لیژنەی تایبەت بە ئامادەكردن و نوسینی ڕەشنوسی بودجەی هەرێم كاری زۆرباشمان كردو تەنانەت پرۆژەیاسای بودجەی 2021مان ئامادەكرد، بەڵام دواجار لە ئەنجومەنی وەزیران دەستی دەستپێكراو ڕەوانەی پەرلەمان نەكرا، هاوكات بۆ ئەمساڵیش ئەوەی دەگوزەرێت بۆنی ئەوەی لیدێت كە بۆ ساڵی 2022 بۆجارێكی دیكە و هاوشێوەی هەشت ساڵی ڕابردوو حكومەتی هەرێم ئامادە نییە پرۆژەیاسای بودجەی هەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەناو ئەنجومەنی وەزیراندا ئەو داتاو زانیارییانەی كە تایبەتن بە نوسن و داڕشتنی پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن چەند كەسێكی ناو ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەستیان بەسەرداگیراوە و رێگەش نادەن كەسانی دیكە دەستیان پێبگات، وەك داهاتی نەوت، داهاتی ناوخۆ بڕی خرجییەكان، بڕی قەرزەكانی حكومەت، نرخی فرۆشتنی نەوت بەكۆمپانیاكان، ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و دامەزراندنی فەرمانبەران و دەیان دۆسییەی دیكەی گرنگ، بۆیە هەموو ئەمانە ئەوەمان پێدەڵێن كە حكومەتی هەرێم نایەوێت پرۆژەیاسای بودجەی هەبێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕوونكردەوە: لە ئێستادا وەزارەتی دارایی ڕووبەڕووی گرفتێكی گەورە بووەتەوە، چونكە لە حاڵەتێكدا ئەگەر پرۆژەیاسای بودجەش ئامادەبكەین، نازانین چۆن مامەڵەبكەین لەگەڵ دەیان دۆسیەی تایبەت بە فەرمانبەران، بەتایبەت لە ساڵی 2016 ەوە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە، ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەران كۆچی دواییان كردووە و هێشتا دۆسیەكانیان یەكلا نەبووەتەوە، هەزاران فەرمانبەر خانەنشین بوون هەر بە پلەی ساڵی 2016 خانەنشین بوون، ئەنجومەنی وەزیرانیش هەموو دەستەڵاتەكانی لای خۆی قۆرخ كردووە دەستەڵاتی تەواوی نەداوە بە وەزارەتی دارایی بۆچارەسەركردنی ئەو گرفتانە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


