پزیشکێک دۆخى کۆچبەرانى بیلاروسیا ئاشکرادەکات “گەڵاى دار و ئاوى پیس دەخۆن”

کۆچبەرێکی کورد و منداڵەکەی لە بیلاروسیا
SNN
ئەمڕۆ پێجشەممە، د. ئه‌رسه‌لان به‌كر عیزه‌دین پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی، به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكان له نه‌خۆشخانه‌یەک له پۆڵەندا كه نزیكه له سنوور بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند :”مرۆڤ ناتوانێت باسی بكات کە کۆچبەران لەچى بارودۆخێكی خراپن، ئەوان گه‌ڵای دار و ئاوی پیس ده‌خۆن، ئاوی ڕووباره پیسه‌كان كه پاشماوه‌ی مرۆڤ و ئاژه‌ڵی تێدایه”.
دەشلێت ” كه‌سی واهه‌یه نازانێت كه دێت ناوچه‌كه ئاو و گیایه ده‌كه‌وێته ناوی ده‌خنكێنت، باسی ئه‌وه ده‌كرێت زۆر كه‌س مرد بێتن و كه‌سیش ئاگای لێ نییه واته هه‌مووی له بارودۆخێكی زۆر خراپن، له‌وانه‌شه زۆر كه‌س بمرێت”.
ئەو پزیشکە جەختدەکاتەوە، ئه‌گه‌ر فریای کۆچبەران نەکەون له‌وانه‌یه زۆر كه‌س بمرێت له‌و سه‌رمایه له‌و سنوورانه‌ی پۆڵەندا شه‌وان سەرما ده‌بێت بە خوار(-10) پله واته هیچ كه‌س ناتوانێت به‌رگه‌ی ئه‌و سه‌رمایه بگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی جێگه‌یه‌كی حه‌وانه‌وه‌ى هه‌بێت.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش



