
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە روفاتی 41 کوردی ئێزدیی لەبەغداوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ قەزای شنگال و لەمەراسیمێکدا بەئامادەبونی سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، لەگوندی کۆچۆی شنگال بەخاک دەسپێردرێن.
وەزارەتی کاروباری شەهیدانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: دوای ئەنجامدانی پشکنینی DNA لەبەغدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە روفاتی 41 هاوڵاتی کوردی ئێزدیی لەبەغداوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ قەزای شنگال و لەگوندی کۆچۆ بەخاک دەسپێردرێن.
باس لەوەشکراوە: هێشتا 400 روفاتی هاوڵاتیانی ئێزدی لەبەشی دادی پزیشکی بەغدا ماون و پشکنینی DNAیان بۆ دەکرێت بەمەبەستی ناسینەوەیان و دواتر دەگەڕێنرێنەوە بۆ شنگال.
گوندی کۆچۆ نزیکەی 18 کیلۆمەتر لە باشوری قەزای شنگالەوە دورە، پێش هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر ناوچەکە زیاتر لە 220 خێزانی تێدا بوو، لە 1700 کەس لەو گوندەدا دەژیان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


