گرفتی كەمی غازی ماڵان لە سلێمانی و دەوورووبەری سەریهەڵداوەتەوە و SNNیش هۆكارەی ئاشكرادەكات

بوتڵی غاز
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە گرفتی كەمی غازی ماڵان لە سلیمانی و دەوروبەری سەریهەڵداوەتەوە، سەرۆكی لیژنەی وزەش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات هۆكاری دروستبوونی قەیرانی غاز بۆ كەمی بەرهەمهێنانی غاز لەلایەن كۆمپانیای داناغاز و هەروەها كەمی پشكی پارێزگای سلێمانی و زۆری خواستە لەسەرغاز.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وەزەو پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا پشكی پارێزگای سلێمانی لەو گازەی كە لەلایەن كۆمپانیای داناغازەوە بەرهەم دەهێندرێت كەمبووەتەوە هاوكات بەهۆی نزم بوونەوەی پلەكانی گەرماوە خواست لەسەر غاز زیادیكردووە ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی كرفتی كەمی غازی ماڵان لە سلێمانی و دەوورووبەری سەرهەڵبدات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا پارێزگای سلێمانی بڕی تەنها 200 تا 240 تۆن غازی بۆدابیندەكرێت لەلایەن كۆمپانیای داناغازەوە لە كاتێكدا پاریزگای سلێمانی بۆخۆی ڕۆژانە پێویستی بە نزیكەی 500 تۆن گاز هەیە بۆ ئەوەی پێداویستی هاووڵاتیان پڕبكاتەوە و گرفت دروست و قەیرانی كەمی بەنزین دروست نەبێت، بۆیە لەحاڵەتی كەمی پشكی سلێمانی و هەروەها زۆری خواست لەسەر غاز بووەتە هۆی ئەوەی كە قەیرانی كەمی غاز دروست ببێت.
سەرۆكی لیژنەی وزەو پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو گرێبەستەی لەگەڵ كۆمپانیای داناغاز كراوە ڕۆژانە هەزار تۆن غازی سروشتی بۆ ماڵان بەرهەمدەهێنێت هاوكات لەو هەزار تۆنە 300 تۆنی كۆمپانیای داناغاز بەشێوەی بازرگانی دەفرۆشێت، بۆیە بۆچارەسەركردنی ئەو گرفتە دەبێت ڕێژەی بەرهەمی داناغاز بۆ هەزار و 300 تۆن لەڕۆژێكدا بەرز بكرێتەوە بەوشێوەیەش دەتواندرێت گرفتەكە چارەسەر بكرێت، بەڵام وادیارە حكومەت و وەزارەتی سامانەسروشتییەكان بۆخۆیان نایانەوێت ئەو گرفتە چارەسەر بكەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


