بەبڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سنوری قەزای پێنجوێن نەوت بەسەر ناوەندەكانی خوێندن دابەشكرێت

SNN-عەلی حەمەسەعید
لەچوارچێوەی پاڵپشتییەكانی بافل جەلال تاڵەبانی بۆ كەرتی پەرەردە و نیشاندانی خەمخۆرییەكانی بۆ خوێندكاران، بەبڕیاری ناوبراو نەوتی سپی بەسەر ناوەندەكانی خوێندن و پەیمانگەكانی سنوری قەزای پێنجوێن دابەشدەكرێت و هەڵمەتەكەش بەردەوامی دەبێت.
بارام محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای پێنجوێن بە SNNی رایگەیاند: لەچوارچێوەی پاڵپشتییەكانی ( بافل جەلال تاڵەبانی) بۆ كەرتی پەروەردەو چارەسەركردنی گرفتەكانی خوێندكاران، هاوكارییەكانی (بافڵ جەلال تاڵەبانی) گەیشتە پەروەردەی پێنجوێن كە خۆی دەبینێتەوە لە دابینكردنی نەوتی سپی بۆ ناوەندەكانی خۆندن و پەیمانگاكانی سنوری قەزای پێنجوێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەستمانكردووە بە دابەشكرنی ئەو نەوتە بەسەر خوێندنگاكاندا و ئەمەش هاوكارێكی باش دەبێت كە لەم كاتەدا ئەو سوتەمەنیە بۆ ناوەندەكانی خوێندن دابینكرا، كە هێشتا نەتواندراوە لەلایەن حكومەتەوە سوتەمەنی بۆ ناەندەكانی خوێندن دابینبكرێت.
دابینكدنی سوتەمەنی بۆ ناوەندەكانی خوێندن لە سنوری قەزای پێنجوێن لە دوای زنجیرەیەك كۆبونەوەی ( بافل جەلال تاڵەبانی) دێت لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاو لە نوێنەرانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین و كۆیە و چەمچەماڵ، بۆ گوێگرتن لە كێشە و گرفتەكانیان لەو چوارچێوەیەشدا لەسنوری پارێزگای سلێمانی و دەوربەری چەندین كەلوپەل و پێداویستی و سوتەنی بۆ بەشەناوخۆییەكان و هۆڵەكانی خوێندن دابینكراوە و پرۆسەكەش بەردەوامی دەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


