دەستەی دەستپاكی هەرێم: ناتوانین چاودێری موڵكی بەرپرسان بكەین لەدەرەوە

0
521

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات: ئێمە وەك لایەنێكی پەیوەندیدار بە موڵك و سامانی بەرپرسان ناتوانین چاودێری سەروەتی بەرپرسان لە  درەوەی وڵات بكەين چونكە یاسا ڕێگەمان پێنادات.

حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی یاسای دەستەی دەستپاكی تەنها لەناو سنووری هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت بۆیە ئێمە دەستەڵاتی ئەوەمان نییە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان چاودێری موڵك و ماڵی بەرپرسان بكەین و لێكۆڵینەوەیان لەسەر بكەین، چونكە تا ئێستا دەستەی دەستپاكی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد: عێراق وەك دەوڵەت دەتوانێت پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیكەی جیهان دروست بكات بۆ بەدواداچوون لەسەر موڵك و ماڵی هاووڵاتیان و بەرپرسان لەدەرەوە ئێمەش پێویستمان بە میكانیزمێكی  نێودەوڵەتیە بۆ ئەوەی بتوانین لێكۆڵینەو لە داهاتی بەرپرسان بكرێت لە دەرەوەی وڵات، بۆیە لە ئێستادا تەنها لە سنووری كوردستان دەتوانین لێكۆڵینەوە بکەين ئەوەش لە رێگای ئەو فۆرمانەوە بۆ دەستەی دەستپاكی دێت ئێمە چاودێر دەبین بەسەر بەرپرسانەوە.

وتەكانی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند ڕۆژیچكە ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكیدا ئەوەی بڵاوكردووەتەكەوە (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڤێلایەكی لە میامی كڕیوە بەهاكەی  18ملیۆن دۆلارە، ئەمە نیگەرانی هاووڵاتیان و بەشێك لە پەرلەمانتاران و چالاكوانانی هەرێمی كوردستانی بەدوای خۆیدا هێناوە و داوای لێکۆڵینەوە لەوبابەتە دەكەن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this