وەزارەتی كشتوكاڵ: پلانی تایبەتمان هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم رايگەياند: “پلانی تایبەت بەخۆمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی و هەروەها هاوكاریكردنی جوتیاران لە چاندنی گەنم و جۆ لەمساڵدا.
حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی دوو ساڵە وەك پێویست بڕی باران نابارێت لە هەندێك وڵاتانی ناوچەكە و هەرێمی كوردستانیش لەو چوارچێوەیەدا و لەمساڵیشدا هێشتا بڕی بارانی پێویست نەباریوە كە جێگای دڵخۆشی ئێمە و جوتیارایش بێت، بێگومان ئەمەش جۆرێك لە ترسی لای ئێمە و جوتیارانیش دروستكردووە بەوەی كە ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بڕی پێویست باران نەبارێت، بەڵام هێشتا كاتی زۆرمان لەبەردەستدا ماوە و چاوەڕێدەكەین بڕێكی زیاتر باران ببارێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: بێگومان لە حاڵەتی نەبارینی بارانی پێویست ئێمە پلانی تایبەت بەخۆمانمان هەیە و لە كۆتا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیش وەزیری كشتوكاڵ پلانەكەی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ ئەوەی لە حاڵەتی نەبارینی بارانی پێویست ئەو پلانە جێبەجێی بكەن كە خۆی دەبینێتەوە لە دیاركردنی سنورێك بۆ بەردانەوەی ئاو لە بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان و هەروەها دابینكردنی پێداویستییەكانی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی و دابینكردنی بڕە بودجەیەك بۆ هاوكاریكردنی جوتیاران لە چاندنی گەنم و جۆو كشتوكاڵكردنیاندا.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم جەختی لەوەشكردەوە: ئەو پێشنیارانەی وەك پلانی وەزارەتەكەمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانمان كردووە چاوەڕێی وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانین بە پەسەندكردنیان بەڵام پێشبینیە كەشناسییەكان ئەو ئاماژەیە دەردەخەن كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕێكی باش باران دەبارێت كە جێگای دڵخشی هەموولایەك بێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


