لەبارەی هۆنراوەکەی پۆلی 10وە وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا لە بەرنامەی خوێندن لابرێت

SNN
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبارەی هۆنراوەكەی پۆلی 10 فەرمانێكی دەركرد و ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی وەزیری پەروەردە ئەو دەستەواژەیە لە بەرنامەی خوێندن لادەبرێت و لە پۆلی (10)ـی ئامادەیی ناخوێندرێت و بۆ ساڵی داهاتووش لە چاپی نوێی کتێبەکە بوونی نابێت.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
لە دوو ڕۆژی ڕابردوو بابەتێکی ناو کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (١٠)ـی ئامادەیی بووە جێگەی ڕەخنە، وەک دوێنێش لە ڕوونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکانی وەزارەتدا هاتووە کە ئەم بابەتە نوێ نییە و دەگەڕێتەوە بۆ (١٤) ساڵ لەمەوبەر کە لەناو ئەو کتێبەدا هاتووە لەم هەموو ساڵەش کەس ئاماژەی پێنەداوە، ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە لە قۆناغی پێداچوونەوەین بە گشت پڕۆگرامەکانی خوێندن و ئەم پێداچوونەوانەش بە شێوەیەکی زانستی و پلە بەندی دەکرێت، وەزارەت زیاتر لە (١٣٠٠) ناونیشانی کتێبی خوێندنی هەیە کە کاتی پێویستە بۆ پێداچوونەوە بە هەموو بابەتەکان .
ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە ڕێز لە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی هەموو پێکهاتەکان دەگرین و کاری جدی بۆدەکەین، بەڵام بەداخەوە هەندێک جار ئەو بابەتانە بەمەبەستی سیاسی و بە ئامانجگرتن لە کاتێکی دیاریکراودا دەوروژێندرین. وەک چۆن روونکرایەوە کە لێژنە لە ئامادەسازین بۆ پێداچوونەوە بە کتێبی کوردی پۆلی (١٠)ـی ئامادەیی بۆ ئەوەی بۆ ساڵی داهاتوو بە گۆرانکارییەوە بخوێندرێت، بۆ ئەمساڵی خوێندنیش لەسەر فەرمانی بەرێز وەزیری پەروەردە ئەودەستەواژەیە لە بەرنامەی خوێندن لادەبرێت و لە پۆلی (١٠)ـی ئامادەیی ناخوێندرێت و بۆ ساڵی داهاتووش لە چاپی نوێی کتێبەکە بوونی نابێت و فەرمانی وەزاریش بەم بابەتە دەردەچوێنرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە زیاتر لە هەمو کەس و لایەنێک پارێزگاری لە پیرۆزییەکانی ئایینی دەکات و رێگە بە بێ رێزیکردن بە هیچ ئایین و ئایینزایەک نادات و ئەو هەڵانەی کەهەبوون بەردەوام خەریکین چارەسەریان بکەین.
وەزارەتی پەروەردە
١٢ی ١٢ی ٢٠٢١
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


