هۆشیار زێباری”سەدرییەکان نزیکترین کەسن لێمانەوە کە حەز بکەین حکومەتیان لەگەڵیان پێکبهێنین”

SNN
ئەمڕۆ دووشەممە، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری لە بەغدا لەگەڵ حسێن عەزاری سەرۆکی کوتلەی سەدری کۆبوونەوە و تێیدا گفتووگۆ لەسەر هاوپەیمانێتی و چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق کرا.
عەزاری بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: گرنگە کە رێرەوی سیاسەتکردن لە عێراقدا بگۆرێت و دەسەڵات لای ئەو کەسانە نەمێنێتەوە کە لە دوای 2003وە عێراقیان بەم دۆخەی ئێستا گەیاندووە، چیتر ئەو سەردەمە نامێنێتەوە کە پلەو پۆست و دەسەڵات لە نێو گروپێکی عێراقدا دابەش بکرێت.
ئەو ئاماژەی بەوەشکرد: کوتلەیەکی سیاسی بەهێز لەگەڵ حزبە سیاسییەکانی دیکەی عێراق پێکبهێنرێت بۆ بەرێوەبردنی عێراق، هەروەها وڵات بخرێتە دۆخێکی دیکەوە کە هاووڵاتیان و وڵاتیش لەو قەیرانانە رزگاریانبێت کە تێدایەتی، هەروەها وڵات خاوەنی سەربەخۆی و سەروەری خۆی بێت و کەس نەتوانێت دەست لە کاروبارەکانی وەربدات.
لای خۆشییەوە هۆشیار زێباری سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی لە بەغدا رایگەیاند: ئەندامانی سەدر نزکترین کەسن لە لایەنە کوردییەکانەوە کە کورد حەز دەکات هاوپەیمانێتییان لەگەڵدا ببەستێت، بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


