بە بڕی زیاد لە 600 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەكی بواری کارەبا لە سلێمانی جیبەجێدەكرێت

وێستگەی کارەبا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاماژەبەوەدەكات دوای ئەوەی بەنوسراوی فەرمی دەرخستەی چەندین پرۆژەی بواری كارەبامان ئاراستەی وەزارەتی كارەبا كرد بۆ ئەوەی بخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە، دواجار بە بڕی 660 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەكی بواری كارەبا لە سنوری پارێزگای سلێمانی جیبەجێدەكرێن.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: “بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان و گرنگیدان بە كەرتی كارەبا لەماوەی ڕابردوودا دەرخستەی جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی پێویست و گرنگمان ئاراستەی وەزارەتی كارەبا كردووە بۆ جێبەجێكردنیان، ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی كارەباوە ئاگاداركراینەوە كە بە بڕی 660 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی داهاتی كارەبا لە سلێمانی چەندین پرۆژەی گرنگ جێبەجێدەكرێن لە سنورەكەدا”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پرۆژانەی كە بڕیاری جێبەجێكردنیان دراوە بریتین لە پرۆژەی ڕاكێشانی هێڵی 33 كەی ڤیی (تاڤگە+بەردەكە) هاوكات گۆڕینی هێڵی 33 كەی ڤی لە هێڵی قولەرەیسی لەگەڵ گۆڕینی بەشێك لە هێڵی 33 كەی ڤی تانجەرۆ و باشووری سلێمانی لەناو ئەو پرۆژانەدایە كە جێبەجێدەكرێن.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەوناو ئەو پرۆژانەی بریاری جیبەجێكردنیان دراوە بریتین لە گۆڕینی رێڕەوی هێڵی 33 كی ڤیی شارباژێڕ بەئاراستەی ناحیەی سیتەك، هەروەها دانانی تاوری جۆری (DCS) لە قەزای سەیدسادق، پرۆژەكانیش لە لایەن كۆمپانیای (هێرۆ)وە لە ماوەی 180 رۆژدا جێبەجێ دەكرێن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


