
مووچە
SNN
بەگوێرەی خشتەیەک کە وەزارەتی دارایی درەنگانی شەوی ڕابردوو ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە، ئەمڕۆ سێشەممە 14ی کانونی یەکەمی 2021، مووچەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابەش دەکرێت.
بەهۆی دواکەوتن لە گەیشتنی 200 ملیارەکەی بەغدا پرۆسەی دابەشکردنی مووچە لە هەرێم تەواو سست بووە، ئەگەرچی لە 25ی مانگی ڕابردووەوە واتە 19 ڕۆژە وەزارەتی دارایی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی مووچە کردووە، بەڵام هێشتا مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران دابەش نەکراوە و پرۆسەکە تەواو نەبووە.
بەوتەی بەرپرسانی هەرێم لە مانگەکانی ڕابردوودا، خاو دابەشکردنی مووچە پەیوەندی بە درەنگ ناردی گەیشتنی 200 ملیارەکەی بەغدا و نەگەڕانەوەی داهاتی سنووری سلێمانی هەیە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی، بەڵام بۆ ئەم مانگە تاوەکو ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


