
SNN
بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی سلێمانی لەکارەکەی دوورخرایەوە و گواسترایەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە هەولێر.
بەپێی نووسراوی ژمارە 25311ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، کە لە 13-12-2021 دەرچووە بڕیاردراوە بە گواستنەوەی فەرەیدون عومەرعەمیدی هاتووچۆ و بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ سەر میلاکی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان.
لە جێگەی ئەو لیوا خۆشەویست جەمال ئەحمەد، کە بەڕێوەبەری سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش PJCC یە وەک بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بەوەکالەت لە شوێنی عەمید فەرەیدون عومەر دەستبەکاردەبێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



