بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هەولێر لەگەڵ ژمارەيەک لە هاوڕێيانی سەرۆک مام جەلال کۆبووەوە

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر چاویکەوت بە ژمارەیەک لە تێکۆشەران و هاوڕێیانی سەرۆک مام جەلال.
لە دیدارێکدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ، د.ڕێبوار ئیسماعیل لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر و چەتۆ ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەیبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەوپەڕی رێزەوە لە رۆڵ و پێگەی ھاوڕێیانی سەرۆک مام جەلال-ی روانی کە لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی گەلی کورددا بەشداربوون و رۆڵیان ھەبووە لەسەرخستنی شۆڕی نوێ، پێی ڕاگەیاندن ئێوەی تێکۆشەران سەرمایەیەکی گرنگ و بەنرخی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن و ماندووبوون، خەباتتان جێگای ستایشی بەردەواممانە و رابردووتان جێگای شانازییە نەک ھەر بۆخۆتان بەڵکو بۆ یەکێتیش، بۆیە ئێمە ئەرکمانە خزمەتتان بکەین و وەفاداری خەباتی ئێوە بین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد لەئاست قوربانیدانەکانتاندا بەڵێن دەدەین یەکێتی ناو یەکێتی بپارێزین و پەند لە رێبازەکەی مام وەربگرین بۆ گەشەپێدانی یەکێتی و راستکردنەوەی ھەڵە و کەموکوڕییەکان، نەھێڵین یەکێتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەکاربھێنرێت و لەبەرامبەر ئێوەشدا دووپاتی دەکەینەوە ئێستا یەکێتی یەکێتی مام، تێکۆشەران، پێشمەرگەی دێرین، کەسوکاری شەھید، زیندانیانی سیاسی و یەکێتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و بەروئیایەکی نوێوە حزب دەکەینە ئامرازێک بۆ خزمەتکردنی زیاتر خەڵک.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


