تۆمارکردنی بەرزترین پلەی گەرما لە جەمسەری باکور پشتڕاست کرایەوە

SNN
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پشتڕاستی کردەوە، ساڵی رابردوو لە شارێکی ناوچەی سیبریا لە روسیا 38 پلەی سیلیزی تۆمار کراوە، ئەوەش تۆمارکردنی پلەیەکی گەرمای پێوانەیی بووە لە جەمسەری باکور.
پشتڕاستکردنەوەی ئەو بابەتە بووەتە هۆی لێدانی زەنگی مەترسی لە بارەی دۆخی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە جیهان.
رێکخراوی کەشناسی جیهانیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ تۆمارکردنی پلەی پێوانەیی گەرمای لە شاری ڤورخویانسکی سیبریای پشتڕاست کردەوە، کە لە 20ی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا تۆمار کرابوون.
لەو رۆژەدا پلەی گەرما 18 پلە زیاتر بوو لە مامناوەندی پلەکانی گەرمای مانگی حوزەیران لەو ناوچەیە.
رێکخراوەکە راشیگەیاندووە: پلەیەکی بەو ئاستە زیاتر بۆ ناوچەکانی دەریای سپی ناوەڕاست گونجاوە نەک جەمسەری باکور.
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و قەتیسبوونی گەرما و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، بە گەورەترین مەترسی سەر مرۆڤایەتی و زەوی دادەنرێن و هۆکاری سەرەکیشی بۆ چالاکی پیشەسازی و دەردانی گازە ژیانبەخشەکان و مامەڵەی ناتەندروست لەگەڵ ژینگە دەگەڕێنرێتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


