زیاد جەبار: فرەبازنەیی هەڵبژاردن مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم دروستناكات

زیاد جەبار
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات: ئەوەی دەوترێت فرەبازنەیی مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان دروستدەكات جگە لە بیانوو بۆ خۆدەزینەوە لە دەستكاری یاسای هەڵبژاردن هیچی دیكە نییە، چونكە هەرێمی كورستان بۆخۆی قەوارەیەكی دەستوری دانپێدانراوە لە دەستوری عێراقدا و فرەبازنەیی هەڵبژاردن هیچ مەترسییەكی لەسەر دروستناكات.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ڕاستە بە پێی ئەو یاسایەی كە ئێستا هەیە دەبێت هەرێمی كوردستان یەك بازنەی هەڵبژاردنبێت، بەڵام لە ئێستادا لەگەڵ ئەو بارودۆخەی هاتووەتە ئاراوە زۆرینەی هێزە سیاسییەكان لەناویشیاندا یەكێتی داوای هەمواری ئەویاسایەمان كردووە بە جۆرێك كە هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان لە لەیەك بازنەییەوە بكرێتە فرەبازنەیی بە جۆرێك كە بەلایەنی كەم هەرێمی كوردستان دابەشبكرێت بەسەر هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەپێی دەستوری هەمیشەیی عێراق، هەرێمی كوردستان هەرێمێكی دەستوری دانپێدانراوە، بۆیە ئەوەی دەوترێت كە ئەگەر هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بكرێتە فرەبازنەیی مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم دروست دەبێت تەنها بیانووە و خۆدزینەوەیە لەوەی كە یاسای هەڵبژاردنەكان هەموار نەكرێتەوە، چونكە فرەبازنەیی یان یەك بازنەیی هیچ پەیوەندییەكی بەوەوە نیە هەرێمی كوردستان مەترسی لەسەر قەوارەكەی دروست ببێت.
وتەكانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە كاتێكدایە كە پارتی دیموكراتی كوردستان لەڕێگەی سەرۆك فراكسیۆنەكەی لەپەرلەمانی كوردستان چەندجارێك ئەوەیان دووپاتكردووەتەوە كە گوایە ئەگەر یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە و هەرێمی كوردستان بكرێتە فرەبازنەیی ئەوا مەترسی لەسەر قەوای هەرێمی كوردستان دروستدەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


