
SNN
پزيشکی دادای سلێمانی رايگەياند: ئەو هاووڵاتييەی لە چەمچەماڵ گيانەلەدەستدا بەهۆی دەرزييەکەوە بووە.
د. بەختیار رەشید قادر، پزیشکی توێکار لە پزیشکی دادوەریی سلێمانی لە لێدوانێکيدا رايگەياندووە:”ئەو هاووڵاتييەی لە چەمچەماڵ لە نۆڕینگەیەکی دەرەوە دەرزییەکی بەکارهێناوە و پاش چەند خولەکێک مردووە، هۆکارەکەی هەستيارييە بە دەرزييەکە”.
دەشڵێت “دوای ئەوەی توێکاریمان بۆ کرد، دەرکەوت کە هۆکارەکەی بۆ ئەو دەرزییە دەگەڕێتەوە کە بەکاریهێناوە، ئەمەش حاڵەتێکی زۆر دەگمەنە و لە هەندێک کەسدا بەهۆی فرە هەستیارییەوە بۆ ئەو ماددانەی لەناو دەرزییەکەدا هەن روودەدات”.
ئەو پزیشکە توێکارە ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەو کەسە جگە لەوەی هەستیاریی بە دەرزییەکە هەبووە، کەمێک لاوازیی دڵیشی هەبووە و هەندێک نەخۆشیی دیکەیشی لەگەڵدا بووە و ئەوانەش بوونەتە هۆی ئەوەی مردنەکەی خێرا بکات”.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش



