هاوڵاتیان كەمتەرخەمی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەولێر بە هۆكاری زیاتر بوونی زیانەكان دەزانن

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بەهۆی بارانبارینی ئەمشەو بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەدان ماڵ لە چەندین گەرەكی شاری هەولێر زیانی مادی زۆریان پێكەوت و لانیکەم 10 هاووڵاتیش گیانیان لەدەستدا، هاووڵاتیانی هەولێر لایەنە پەیوەندیدارەكان بەهۆكاری زیاتر بوونی زەرەروزیانەكان دەزانن و داوای قەرەبووش دەكەن.
میرزا قوربانی، یەكێك لە هاووڵاتیانی ناحییەی قوشتەپەی سەر بەپارێزگای هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی لە قوشتەپە ڕوویدا پێشبینی كرابوو چونكە ئێمە چەندین ساڵە داوای لەشارەوانی و بەڕێوەبەری ناحییە دەكەین كە ڕێڕەوەكانی ئاو پرۆژەكانی ئاوەڕۆ بەجۆرێك دروست بكەن كە لەكاتی باران باین لافاو دروست نەبێت وەك ئەوەی ئێستا ڕوودەدات، بەڵام بە بێگوێدانە داواكاری هاووڵاتیان تەنها لەبەر ئەوەی پرۆژەكان تێچووی كەمتریان بوێت بەوجۆرە پرۆژەكان جێبەجێدەكەن كە بەرگەی كاتژمێرێك باران بارین ناگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهەمان شێوە لەناو هەولێریش هەمان كارەسات دووبارە بووەتەوە، من بۆخۆم ماڵی كچێم لە هەولێرە لەگەڵ باران بارینێكی نیوكاتژمێری لافاو لەگەڕەكەكیان دروست دەبێت ناچار لەبەر پاراستنی ژیانی خۆیان ماڵەكەیان جێدەهیڵن، ئێستا زیانێكی زۆریان بەركەوتووە و تەواوی ماڵەكەیان لافاو بردویەتی نازانین پەنابۆكوێ ببەین بەكێ بڵێین قەرەبوومان بكەنەوە.
هەرلەسەرەتای دروستبوونی لافاوەكەی ئەمرۆوە SNN لەگەڵ پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی و سەرۆكی شارەوانی قوشتەپەو بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو لەسەر هێڵە بەڵام بە بیانووی ئەوەی سەرقاڵی بەدەمەوەچوونی هاووڵاتیانن ئامادەنین هیچ لێدوانێك بدەن، لەكاتێكدا هاووڵاتیان جەخت لەوەدەكەنەوە تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەكان نەهاتوون بەدەمیانەوە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6 hours لهمهوپێش



