
SNN
بەرپرسێکی باڵای حکومەتەکەی تاڵیبان لە ئەفغانستان داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات لە رووی ئابوورییەوە هاوکاری ئەفغانستان بکەن ئەگەرنا ژمارەیەکی زیاتر لە هاووڵاتیانی ئەفغانستان کۆچ بۆ وڵاتانی دەرەوە دەکەن.
شێر محەمەد ستانیکزای جێگری وەزیری دەرەوەی حکومەتەکەی تاڵیبان، لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رۆژی جیهانی کۆچبەران، داوای لە وڵاتانی نێودەوڵەتی کرد هاوکاری ئەفغانستان بکەن و وتی: “ئەمریکا ملیاران دۆلاری لە بانکی ناوەند بلۆککردووە کە ئەمەش کاریگەری لەسەر ژیانی ئاسایی ئەفغانییەکان هەیە نەک بەرپرسانی تاڵیبان”.
ئەو بەرپرسەی تاڵیبان داوا دەکات کە چیتر ئەو پارانە لە بانکی ناوەند بلۆک نەکرێت.
بە گوێرەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەم چوار مانگەدا کە تاڵیبان دەسەڵاتی گرتووەتەوە دەست دۆخی ئابووری لەو وڵاتە بەشێوەیەکی مەترسیدار پاشەکسەی کردووە بەجۆرێک، ملیۆنان هاووڵاتی ئەفغانستان تووشی برسێتی و نەبوونی بوون.
هاوکات رێگە بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەفغانستان نادرێت چونکە بەشێکی زۆر لە وڵاتان نایانەوێت راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ تاڵیباندا بکەن بەهۆی ئەو نیگەرانیانەی کە هەیانە سەبارەت بە رەوشی مافەکانی مرۆڤ و بەتایبەت ژنان لە ئەفغانستان لە سایەی ئەم دەسەڵاتەدا.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
2 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
2 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11 hours لهمهوپێش



