وەزیری پێشمەرگە: سەرباری لەمپەر و ئاستەنگەکان بەردەوام دەبین لە چاکسازی

SNN
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ماسیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق و وەفدێكی دیبلۆماسی و سەربازی باڵای ئەو وڵاتە كرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، لەكۆبونەوەیەكدا، كە سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەت و فەریق جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری گشتیی وەزارەت و راوێژكاران و ژمارەیەك لەئەفسەرانی پلە باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و راوێژكارانی باڵای سەربازی سوپای ئەمریكا ئامادەیبوون، گفتوگۆكرا لەسەر دواین پێشهات و روداوەكانی ناوچەكەو میكانیزمەكانی روبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ئێستادا
وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: بەردەوامیدان بەهەماهەنگی و هاوكاریەكانی سوپای ئەمریكا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، دووپاتكردنەوەی بەڵێن و پەیمانی بەردەوامیدانە بەدۆستایەتی و پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كورد و گەلی ئەمریكا.
وتیشی: لەدەستپێكی شەڕی دژ بەتیرۆرستانی داعش، سوپای ئەمریكا هاوشانی هێزی پێشمەرگەو وڵاتانی هاوپەیمانان رۆڵی گەورەو كاریگەری هەبوە لە تێكشكان و راوەدوونانی تیرۆرستان لەتەواوی ناوچەكەدا، ئێمە بەبایەخەوە لەهاوكاری و هەماهەنگییەكانی ئەمریكا دەڕوانین و دۆستایەتیمان پەرەدانی زیاترە بەپاراستنی بەرژەوەندییەكان و ئارامی و ئاسایشی هەرێم و ناوچەكە.
وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەكرد، هێزی پێشمەرگە، سەرباری دۆخی ئابووری هەرێم و پەتای جیهانی كۆرۆناو سەختی باری داراییان، بەڵام هەمیشە سازو ئامادەیە بۆ پاراستنی خاك و ئاشتی و ئارامی ناوچەكە” دوێنێ لەبری جیهان بەهاوكاری دۆستەكانمان لە وڵاتانی هاوپەیمانان، شەڕی درەندەترین تیرۆریستانمان كرد،” ئەمڕۆش دەبینین داعش دەستی بەچالاكی و جوڵەو كردەوەی تیرۆرستی كردۆتەوە، ئەمەش وا پێویست دەكات قەبارەی هاوكاریی و یارمەتیەكان بۆ هێزی پیشمەرگە زیاتر بكرێت، تا بنبڕكردنی لەناوبردنی تەواوەتی ئەو تیرۆریستانە، كە تائێستاش مەترسی جدییان ماوە. لەوبارەیەشەوە لەماوەی رابردوودا هۆشداری ئەوەمان داوە.
لەسەر پرسی چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە، وەزیری پێشمەرگە روونیكردەوە، چاكسازی پڕۆسەیەكی حەتمیەو بەردەوامی هەیە، ئەگەرچی لەمپەڕو ئاستەنگەكان زۆریش بن، بەڵام ئیرادەی سەركەوتن و جێبەجێكردنی ئەو پڕۆسەیە بەهێزترەو، لەجێبەجێكردنیشیی ناوەستین.
لەمڕۆشەوە باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق و وەزیری پێشمەرگە، گفتوگۆی بەرهەمداریان لەسەر گرفتەكانی سەر رێی پڕۆسەی چاكسازی كرد و لەمبارەیەوە باڵیۆزی ئەمریكا دووپاتیكردەوە، وەك ئەمریكا بەردەوام دەبن لەنەهێشتنی ئەو بەربەستانەی دێنە بەردەم پڕۆسەی ریفۆرمی پێشمەرگە.
لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عیراق وەزیری پێشمەرگە ئاشكرای كرد، لەئێستادا دڵنیایی زیاتر لەنێوان هەردوولا هەیە و ئێمە چەندین جار دەستپێشخەریمان كردووە لەگەیشتن بەرێككەوتنی كۆتایی، كە دەرئەنجامەكەی بەقازانجی سەقامگیری ئەو ناوچانە تەواودەبێت، كە بۆشایی ئەمنی تێدایەو لێرەو لەوێ تیرۆریستان دەرفەت وەردەگرن وخەڵكی بێ تاوان دەكەنە ئامانج.
وتیشی: ئێستا پەیوەندیی و گفتوگۆكان بەردەوامی هەیەو خوازیارین زەمینەسازی زیاتر لەو بارەیەوە بكرێت و لەكاتێكی زوودا بگەینە رێككەوتن.
هەر لەو كۆبونەوەیەدا، ماسیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق، هاوخەمی و سەرەخۆشی لە شەهیدانی ئەمدوایەی هێزی پێشمەرگە كرد و رایگەیاند: بەدرێژایی كەمپینی شەڕی دژ بەتیرۆرستانی داعش پێشمەرگە ئازاكانی ئێوە قوربانی و شەهیدی زۆریان داوە، ئێمە وەك ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، پێزانینمان هەیە بۆ قوربانیەكان و رۆڵی ئێوە سەلامەتی و ئاسایشی ناوچە و پارێزراوتر دەكات و رۆڵەكەتان بەرزدەنرخێنین.
لەكۆتایی كۆبونەوەكەدا باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق رایگەیاند: شەرەفمەندین، كە بەردەوامین لەپاڵپشتی و هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عَراق بۆ رووبەڕووبونەوەی ئایدۆلۆژیای خراپ و تیرۆرستان و پاراستنی سەقامگیری هەرێم و ناوچەكە.
باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق سوپاسی وەزیری پێشمەرگەی كرد لە روونكردنەوەو بەرچاوروونی كردنی لەهەمبەر پرسی چاكسازی پێشمەرگەو هەنگاوەكانی لەمبارەیەوە، راشیگەیاند: یارمەتیەكانی ئێمە لەرووی جێبەجێكردن و سەركەوتنی چاكسازی بەردەوامی دەبێت، بەو پێیەی تاوەكو وەزارەتی پێشمەرگە بەهێز بێت، ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە پارێزراو دەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


