بەمنزیکانە تەرمی 16 کۆچبەر لە فەرەنساوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێم

ژمارەیەک کۆچبەر لە ئاودا
SNN
هەینی داهاتوو تەرمی 16 کۆچبەری کورد کە مانگی رابردوو لە بەلەمێکدا لە نۆکەندی ئینگلیزدا خنکان دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە: ” گەڕاندنەوەی ئەو تەرمانە بەهۆی دواکەوتنی پرۆسەی ناسینەوە و پشتڕاستکردنەوەی پەنجەمۆرکانیان ماوەی مانگێک دوا کەوت، کە ئەوەش بە هەماهەنگی لە نێوان نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا لەگەڵ وەزارەتی داد و ناوخۆ و پۆلیس و تیمی لێکۆڵەرەوەی فەرەنسا بەڕێوەچوو”.
دەشڵێت: “حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای ئاراستەکردنی پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری ئەو قوربانییانە، داوا لە هاونیشتمانیانی خۆشەویست دەکات کە نەکەونە داوی کەسانێک کە بازرگانی بە مرۆڤ دەکەن”.
جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو قاچاخچی و کەسانەی کە فریوی هاووڵاتیان دەدەن بۆ ئەوەی وڵات بەجێبهێڵن، بێ وەڵام بەجێ ناهێڵێت و ڕووبەڕووی یاسایان دەکاتەوە تاوەکو بە سزای خۆیان بگەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


