بەهۆی قوربانییەکانی هەولێرەوە لە سلێمانی یادی سەری ساڵ ناکرێتەوە

SNN
قایمقامی سلێمانی رایگەیاند: بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی لافاوەکەی هەولێر، لە سلێمانی بەبۆنەی سەری ساڵەوە هیچ ئاهەنگ و چالاکییەک بەڕێوەناچێت.
ئاوات محەمەد، قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “بۆ دەربڕینی هاوخەمی سلێمانی بۆ قوربانیانی لافاوەکەی شاری هەولێر و شەهیدانی دەستی تیرۆرستانی داعش، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە لەشاری سلێمانی هیچ بۆنەیەک ئەنجام نادرێت، ئه‌و رووداوانه‌ی له هه‌ولێر رویاندا نیگه‌رانی كردوون و پرسه‌ی خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه كه‌سوكاری قوربانییه‌كان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: “له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی كه كرابوو هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه له سلێمانی روینه‌دا، كه جێی خۆیه‌تی سوپاسی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ین و رێگه‌ش ناده‌ین هیچ هاووڵاتییه‌ك ده‌ستكاری ئینلێت و رێڕه‌وی باراناوه‌كان بكات.
له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی ته‌قه‌كردنیش له ناو شاری سلێمانی، قائیمقامی سلێمانی هێزه ئه‌منییه‌كانی راسپارد له ئه‌ركی خۆیان به‌رده‌وام بن له هه‌رشوێنێكدا پێویستی كرد مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌ت دابنێن، وتیشی: لەرۆژانی پشووی سه‌ری ساڵدا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له كاری خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و به‌دواداچونه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌ش كرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هیچ چالاكییه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان له هه‌موو ناوچه‌كان بڵاو ده‌بنه‌وه بۆ رێگرتن له هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش



