شێركۆ جەودەت: بێ بەڵێنی وەزیری سامانە سروشتییەکان وایکرد خێزانێک ببنە قوربانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی وزە و سامانەسروشتیەكان لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەو بەڵێنەی وەزیری سامانەسروشتییەكان بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیدا كە پێش وەرزی سەرما و باران هەموو ماڵێك بەرمیلێك نەوتیان پێدەگات ڕاستگۆ نەبوو، هەرئەو بێ بەڵێنیەی وەزیری سامانە سروشتییەكان بوو خێزانێك لە نەبوونی سوتەمەنی پەنا بۆ سوتاندنی خەڵوز ببەن و دواجار ببنە قوربانی.
د. شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی وەزە و سامانەسروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕایگەیاند: ئێمە ساڵانە لەگەڵ نزیك بوونەوەی لە وەرزی سەرما و باران بارین بە پێنج مانگ پێش وادەی خۆی فشار لەسەر وەزارەتی سامانەسروشتییەكان دەكەین بۆ ئەوەی سوتەمەنی پێویست بۆهاووڵاتیان دابینبكات، بەڵام جگە لەكەمتەرخەمی هیچی دیكە بەدیناكرێت، هاوكات هەر ئەمساڵ وەزیری سامانەسروشتییەكان بەڵێنێكی بەهاووڵاتیاندا ئەویشی جێبەجێنەكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری سامانەسروشتییەكان ڕاستگۆ نەبوو بەو بەڵێنەی كە بە هاووتیانیدا كە ئەمساڵ پێش وەرزی سەرما و باران بارین هەموو ماڵێك بەرمیلێك نەوتی سپییان بۆ دابیندەكات، بەڵام بینیمان وادەرنەچوو تاكار گەیشتە ئەوەی خێزانێك بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی پەنا بۆ بەكارهینانی دار و خەڵوز ببن بۆ گەرمكردنەوەی خۆیان و دواجار بەهۆی غازی خەڵوزەكەوە سەرجەمیان گیان لەدەستبدەن لەكاتێك ئەوە خێزانی پێشمەرگەیەك بوو بوونە قوربانی نەدەبوو بارودۆخیان هێندە خراپبێت پەنا بۆ كەرەستەیەكی وەها بەرن بۆ خۆگەرمكردنەوەیان.
ئەو ئەندامەی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی كوردستان جەختی لەوەشكردەوە، ئەوەی ڕوودەدات بەهۆی بوونی گەندەڵی و قۆرخكارییەوەیە چونكە ناكرێت هەرێمی دەوڵەمەند بە نەوت و بەرهەمە سروشتییەكانی وەك غاز و نەوتی سپی بەڵام هاووڵاتیان بەهۆی نەبوونی كارەبا و نەوتی سپی و غازی ماڵان پەنا بۆ بەكارهینانی خەڵوز بەرن، ئەمە ئەوپەڕی شەرمەزارییە بۆ كاربەدەستانی حكومەت كە دەبێت بەڕاستی بەخۆیاندا بچنەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


