باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا پرسی پەناخوازە عێراقییەکان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات

SNN
باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە گفتوگۆدایە بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو پەناخوازە عێراقیانەی کە مافی پەنابەرێتییان لە ئەڵمانیا رەتکراوەتەوە.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە: کەریم نوری بریکاری وەزارەتی کۆچ لەگەڵ جولیا رۆسەر بەرپرسی دۆسیەی سیاسی کۆچبەرانی عێراق لە باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا کۆبووەتەوە و تاوتوێی دۆسیەی پەناخوازە عێراقییەکانیان لە ئەڵمانیا کردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەماهەنگی هاوبەشی نێوان دوو وڵاتەکە کراوە سەبارەت بە پرسی پەناخوازە عێراقییەکان بەتایبەتی ئەوانەی کە مافی مانەوەیان لە ئەڵمانیا نییە، بە پێویست زانراوە چارەسەرێک بۆ کێشەکانیان بدۆزرێتەوە.
کەریم نوری بەو بەرپرسەی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیای وتووە کە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران رۆڵی ئەڵمانیا بە گرنگ دەزانێت و ستایشی ئەڵمانیا دەکات کە پێشوازی لە کۆچبەرەکان کردووە.
هاوکات رۆسەر چەند پێشنیارێکی خستووەتەڕوو سەبارەت بەو پەناخوازانەی کە مافی پەنابەرێتییان رەتکراوەتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


