بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ مەسیحییەکانی هەرێم: شانازیتان پێوە دەکەین

بافڵ تاڵهبانى، هاوسهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی:
خوشک و برا مەسیحییەکانم لە تەواوی جیھان، عێراق و بەتایبەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت)، بە ئومێدم جەژنی ئەمساڵتان بە شادیی، ئاشتەوایی و پێکەوەیی بەسەربەرن.
هاوکات نوسیویەتی: لەم بۆنە مەزنەدا، جەخت لە پاراستنی فەرھەنگی جوانی پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی ئاینەکانی کوردستان دەکەم. لەھەمان کاتدا بە ئەرکی سەرشانی ھەمووانی دەزانم کە پارێزگاری لە سەرجەم مافەکانی خوشک و برا مەسیحییەکانمان بکەین و وەک پێکھاتەیەکی دێرینی ئەم خاک و نەتەوەیە شانازییان پێوە بکەین.
ئومێد دەکەم جەژنی ئەمساڵتان جەژنی کۆتایی سەختییەکان بێت و ئاشتی و خۆشگوزەرانی ھەمیشەیی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی لەگەڵ خۆیدا ھێنابێت.
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش



