
جۆ بايدن
SNN
ئیدارەی سەرۆکی ئەمريکا بڕیاریدا قەدەغەی گەشتی هاووڵاتییانی چەند وڵاتێکی ئەفریقی بۆ ئەمریکا هەڵبووەشێنێتەوە کە بەهۆی ئۆميکرۆنەوە بڕياری لەسەردرابوو.
کیڤن مۆنوز، یاریدەدەری وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند: ئیدارەی بایدن بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەکە و لە رۆژی 31-12-2021 بڕیارە نوێیەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
وتیشی “لە ماوەی رابردوودا بڕیاری قەدەغەکە دەرفەتی پێداین لە سرووشت و جووڵەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن تێبگەین و ئێستا دەزانین کە پێکوتەکانی بەردەستمان توانای رووبەڕووبوونەوەی گۆڕاوەکەیان هەیە، بەدیاریکراوی پێکوتە بەهێزکەرەکان”.
لە دوای سەرهەڵدانی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە 24-11-2021 لە ئەفریقای باشوور و پاشان بڵاوبوونەوەی لە چەند وڵاتێكی ئەفریقا، ئیدارەی بایدن قەدەغەی گەشتکردنی هاوڵاتییانی 8 وڵاتی ئەفریقی راگەیاند، بڕیارەکەی ئەمریکا رووبەڕووی رەخنەی تووند بووەوە.
بڕیاری قەدەغەکە وڵاتانی ئەفریقای باشوور، بۆتسوانا، زیمبابوێ، نامبیا، لیسوتو، ئیسوانتی، مۆزەمبیق و مەلاوی گرتبووەوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش



