
SNN
زانایانی تورکیا لەدوای پەرەپێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، ئەمڕۆ بڕێکی زۆریان لێ بەرهەمهێنا بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ پارێزگاکانی وڵاتەکە و ئەنقەرەش خوازیارە هەناردەی دەرەوەی وڵاتی بکات.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بۆ یەکەمجار بڕێکی زۆر لە ڤاکسینی (تورکۆڤاک) لە شاری ئورفە بەرهەمهێنراوە و 150 هەزار ژەمە ڤاکسین گواستراوەتەوە بۆ ئەنقەرە بە مەبەستی بەکارهێنانی، بەرپرسانی تەندروستی تورکیاش رایانگەیاندووە کە بڕێکی زیاتر لە ڤاکسینەکە دەنێردرێت بۆ پارێزگاکانی دیکەی تورکیا.
لیژنەی زانستی کۆرۆنا لە تورکیا، کە کاری لەسەر دروستکردنی ڤاکسینەکە کردووە داوای لە خەڵکی ئورفە کردووە سەرەتا ئەوان بێن بەدەم وەرگرتنی ڤاکسینەکەوە چونکە کەمترین هاووڵاتی لەو پارێزگایە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
ڤاکسینەکە پێش وەختە مۆڵەتی بەکارهێنانی بۆ دەرکراوە ئەوەش دوای تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە لەسەر ژمارەیەک خۆبەخش.
لە ئێستادا کەمتر لە نیوەی دانیشتوانی تورکیا یەک ژەمی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان وەرگرتووە و 16 ملیۆن کەسیش سێ ژەمە ڤاکسینیان لەخۆیانداوە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش



