لەبارەی گرانبوونی نرخی ماددە خۆراكییەكان لەساڵی نوێ‌ ڕوونكردنەوە دەدرێت

0
554

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی ئاماژەبەوەدەكات ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەكەن لەساڵی نوێ‌ نرخی ماددە خۆراكییەكان و پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتیان بەرزدەبێتەوە هیچ بنەمایەكی ڕاستی نییە، بەڵكوو گرانبوون یان هەرزانبوونی نرخی هەر كاڵایەك كۆمەڵێك پاڵنەری تایبەت بەخۆیان هەیە و هیچ پەیوەندییەكی بە ساڵی نوێوە نییە و دڵنیایش بە هاوڵاتیان دەدات كەنرخەكان گرانتر ناكرێن.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا كە دەنگۆیەك هەیە گوایە لە ساڵی نوێی 2022 نرخی ماددە خۆراكییەكان زۆر بەرز دەبێتەوە و گۆڕانكاری زۆر لە نرخەكان دێتە ئاراوە هیچ بنەمایەكی ڕاستی نییە و كۆمەڵەكەسانێك لە پێناوبەرژەوەندی تایبەتی خۆیان ئەو دەنگۆیانە بڵاودەكەنەوە، چونكە بەرزبوونەوەی نرخ یان هەرزان بوونی كۆمەڵێك پاڵنەر و هۆكاری تایبەت بەخۆیان هەیە وەك بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارو زۆربوونی كرێی گواستنەوە و بەرزونزمی نرخی نەوت و كۆمەڵێك بابەتی دیكە.

ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئەمساڵدا نرخی بەشێكی زۆر لەشمەك وماددە خۆراكییەكان لەسەر هاوڵاتیان گرانكراوە ئەوەش بەهۆی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار وگرانبونی كرێی گواستنەوە و وشكەساڵییەوە بوو كە نرخی بەشێك لە ماددەخۆراكییەكان گرانبكرێت و ئەوبەرزبوونەوەیەش جیهانی بوو نەك تەنها عێراق و هەرێمی كوردستان.

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی دڵنیاشی دایە هاووڵاتیان كە ئەوەی باسدەكرێت لەساڵی 2022 نرخی  ماددە خۆراكییەكان گرانتردەكرێت هیچ بنەمایەكی نییە  و نرخەكان وەك خۆیان دەمێننەوە و لەسەر هاووڵاتیان گرانترناكرێن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this