
ڤلادیمێر پوتین
SNN
جێگری وه‌زیری به‌رگریی روسیا رايگەياند: ناتۆ ئامانجیه‌تی خۆی بۆ پێكدادانی چه‌كداریی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ رووسیادا ئاماده بكات.
ئه‌لێكسانده‌ر فۆمین جێگری وه‌زیری به‌رگریی روسیا له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زانیاریی پێداندا كه له‌گه‌ڵ هاوپێچی سه‌ربازیی له باڵیۆزخانه بیانییه‌كان ئه‌نجامیدا، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ چالاكییه‌كانی ناتۆ كرد.
فۆمین باسی له‌وه كرد: ناتۆ له ماوه‌كانی دواییدا هه‌نگاوی له‌پێناو راوه‌ستاندنی رووسیادا هاویشتووه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه روسیا له‌دوای جه‌نگی سارد چه‌ندین جار هەوڵی داوه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ناتۆدا درووست بكات.
باسی له‌وه‌ش كرد: روسیا سنووره‌كانی خۆرئاوای وڵاته‌كه‌ی له چه‌ك داماڵیوه و هه‌میشه ئاماده بووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی بنیاتهنهرلهگهڵ وڵاتانی خۆرئاوادا هەبێت.
جێگری وه‌زیری به‌رگریی روسیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناتۆ خۆی بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ روسیادا ئاماده ده‌كات و رایگه‌یاند: “له پێكهاته‌ی سه‌ربازیی ناتۆدا، جارێكی دیكه ئامانجی له‌پێناو ئاماده‌كاریی بۆ پێكدادانی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ رووسیادا به چڕیی ئاماده ده‌كرێت”.
ئه‌لێكسانده‌ر فۆمین سه‌باره‌ت به ستراتیژی سه‌ربازیی ماوه‌ی ساڵانی رابردووی ناتۆ ئاشكرای كرد كه له به‌ڵگه‌كانیاندا روسیا وه‌ك مه‌ترسی سه‌ره‌كی بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانییه‌كه ناوبراوه.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش



