
کوشتارگە
SNN
لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی رايگەياند: لە ساڵی 2021 بڕی 26 هەزار تەن گۆشتی تەندروست ڕەوانەیی بازاڕەکانی شاری سلێمانی کراوە کەلەڕووی تەندروستی و بەهایی خۆراکی شیاو بوون بۆ بەکارهێنان.
د.شاڵاو عارف ڕەشید ، لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بە SNNی راگەياند: لەماوەی یەک ساڵی کارکردنی ستافی پزیشکی کوشتارگە لەژێر چاودێری و ڕێنمایی بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی ، بڕی 26 هەزار تۆن گۆشتی تەندروست ڕەوانەیی بازاڕەکانی شاری سلێمانی کراوە کەلەڕووی تەندروستی و بەهایی خۆراکی شیاو بوون بۆ بەکارهێنان و بەسەرجەم هەنگاوەکانی بەرهەمهێناندا تێپەڕیوون کەلەڕووی پێوەرەکانەوە ستاندەر بوون.
راشيگەياند: بڕی 86 تۆن و 800 کیلۆ گۆشت لەلایەن ستافی پزیشکیەوە دیاری کراون کەلە ڕووی تەندروستی و بەهای خۆراکیەوە شیاو نەبوون بۆ بەکارهێنان و بەڕێگەیی زانستی لەناوبراون.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەهەزاران ئۆرگانی لاشەیی ئاژەڵی نەشیاویش لەناوبراوە ، سەروو 600 ئاژەڵی زیندووش ڕێگەیی پێ نەدراوە کوشتاری بۆ بکرێت کەهەڵگری نەخۆشی بوون و نێردراونەتەوە بۆ چارەسەر ، 7 توێژینەوەی زانستیش بەهاوبەشی لەبارەیی نەخۆشیە مرۆژەڵیەکان ئەنجامدراوە کەلەڕووی زانستیەوە گرنگن بۆ ڕووبەڕوبونەوە و کۆکردنەوەی زانیاریڴ لەبارەیانەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


