
بەرشەلۆنە
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رووبەڕووی کێشەیەکی ئابووری دەبێتەوەو یانەکە بە نیازە جارێکی تر مووچەی یاریزانەکانی کەمبکاتەوە.
لە نوێترین هەواڵدا لەسەر دۆخی ئابووری یانەکە کە رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە لە دۆخێکی دڵەڕاوکێدایە و کێشەی پێدانی مووچەی یاریزانەکانی هەیە، ئەمەش بەهۆی زۆری ئەو بڕە پارەیە کە بە یاریزانەکانی دەدات وەکو مووچەو پاداشت.
رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، یانەی بەرشەلۆنە لە ئەوروپا زۆرترین مووچە بە یاریزانانی دەدات کە ساڵانە 630 ملیۆن یۆرۆیە کە خۆی لە پاداشت و مووچە دەبینێتەوەو بودجەی ساڵانەی یانەکەش 1.047 ملیۆن یۆرۆیە.
هەروەها یانەکە لە ئێستادا بیر لەوە دەکاتەوە کۆبوونەوەیەکی تر لەگەڵ یاریزانەکان بکات و داوایان لێبکات رازی ببن بە کەمکردنەوەی مووچەکەیان.
پێشتر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە یانەی بەرشەلۆنە بە رێژەی لە %70 مووچەی یاریزانەکانی کەمکردەوە، بووە یەکەم یانە لە ئیسپانیا مووچە کەمبکاتەوە، ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتی یانەکەو راوەستانی هەموو چالاکییە وەرزشییەکان لە ئیسپانیا.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



