
SNN
به‌هۆی فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو به نرخی فرێش و سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌ی نایاسایی، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی گۆشتفرۆشی دووبرا له داره‌سوتاوه‌كه داخرا و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش ده‌ڵێت: خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 20ی ئایار له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: لیژنه‌كانی قایمقامیەت کاتژمێر چواری به‌یانی له گۆشتفرۆشی دووبرا له بازاڕی داره‌سوتاوه‌كه‌ی شاری سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتی به‌ستودا گرت کە خاوەنەکەی بە ناوی گۆشتی فرێشەوە دەیفرۆشت، ژماره‌یەك ئاژه‌ڵی به‌نایاسایی سهربڕدراویش دەستیان بەسەردا گیرا.
سەرۆکی لیژنەکە وتیشی: “خاوه‌نی شوێنه‌كه له‌و كاته‌دا گۆشته‌كه‌ی بردووه بۆ دوكانه‌كه‌ی و ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر مره‌كه‌ب (حبر)ی هاوشێوه‌ی مره‌كه‌بی مۆری كوشتارگه‌ی سلێمانی كه بۆ مۆركردنی گۆشتەکان به‌كارده‌هێنرێت”.
وتیشی: لەرووی زانستییه‌وه هه‌ر خۆراكێك له پله‌ی به‌ستندا بێت، به‌شێك له بههاخۆراكییەكهی له‌ده‌ست ده‌دات، له‌كاتی خاوبوونهوهشیدا پێكهاته‌ی خانه‌كانی و پڕۆتیناتهكهی داده‌به‌زێت و به‌كتریا گه‌شه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات نابێت جارێكی تر بخرێته‌وه به‌فرگر بۆ دووبارە به‌ستنه‌وه‌ی چونكه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ئه‌و خۆراكه دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش رێگه‌پێدراو نییه.
راشیگەیاند: به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی، فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو به نرخی فرێش، فێڵی بازرگانییه له‌به‌رئه‌وه‌ی نرخی گۆشتی فرێش له‌گه‌ڵ نرخی گۆشتی به‌ستوو جیایه، یاسا سزای بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاریكردوه کە فێڵی بازرگانی له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به‌وهۆیه‌وه خاوه‌ن شوێنه‌كه رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كه‌نه‌وه، ئەو گۆشتەشی دەستی بەسەردا گیراوە لەناودەبرێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



