
وێنەی رووباری سیروان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له وڵاتى ئێرانه‌وه ڕووبارى سیروان به‌ڕێژه‌ى 50 له سه‌د كه‌مده‌كرێته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخانیش ده‌ڵێت “نازانین ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه كاتییه یان درێژخایه‌ن و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیى هه‌بێت، ئه‌وا له داهاتوودا زیانى ده‌بێت”.
ره‌حمان خانى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان به SNNی راگه‌یاند: ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه ڕووبارى سه‌ره‌كى سیروان كه له وڵاتى ئێرانه‌وه دێت بۆ رێژه‌ى 50 له سه‌د كه‌مكراوه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئێستا نازانن ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه كاتییه یان درێژه‌ى ده‌بێت.
وتیشى: “ئه‌گه‌ر گلدانه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاوه‌كه درێژه‌ى هه‌بێت، ئه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى داهاتى ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ده‌بێت و هه‌موو ڕۆژێك كاریگه‌رى هه‌یه بۆ نموونه چه‌ند ئاوى كه‌متر بێته به‌نداوه‌كه ئه‌وا ناچار ده‌بن ئه‌وه‌نده‌ش ڕێژه‌ى به‌ردانه‌وه كهمبكهنهوە”.
ره‌حمان خانى راشیگه‌یاند: له وه‌رزى هاویندا وه‌كو به‌نداوه‌كه پشتیان به ڕووبارى سیروان به‌ستووه، هه‌ر بۆیه كاریگه‌رى و زیانى ده‌بێت ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه و له داهاتووشدا زیانى بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌بێت.
ساڵانه له‌لایه‌ن وڵاتى ئێرانه‌وه به بێ پابه‌ندبوون به پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، رێژه‌ى به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى ڕووبارى سیروان و هه‌روه‌ها رووبار‌ى ئه‌ڵوه‌ن – زێى بچووك كه‌مده‌كرێته‌وه به ڕاده‌یه‌ك هه‌ندێك كات نزیكده‌بێته‌وه له خاڵه‌تى وشكبوونى ته‌واوه‌تى و له ئێستاشدا مه‌ترسى ئه‌وه هه‌یه كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاو به‌رده‌وامى هه‌بێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



